فواد عەجەمی بە مەرج لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٥ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی بەمەرج لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا..

٣ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢١:٣٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندنی ٥ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی بەمەرج لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز بە ناوی فواد عەجەمی دوای ئەوەی ٥ مانگ لە ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ کرد، بەمەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو هاوینی ساڵی ٢٧٢٠ (٢٠٢٠ی زایینی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

فواد عەجەمی دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ (ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای یەک ساڵەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە