ئاشکرا بوونی ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی کە لە ئورمیە لەسێدارە دران
هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە لەسێدارە دانی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، ناسنامەی ئەو سێ
هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە لەسێدارە دانی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ئاشکرا بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە(١٣ پوشپەڕی ٢٧١٨/ ٤ ژوئیەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ گوڵێ حاجی پووڕ خەڵکی ئورمیە
٢ـ محەمەد ڕەوشەن خەڵکی ئورمیە
٣ـ شەهباز ئیبراهیمی خەڵکی سەردەشت
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.