کرێکارانی شارەوانیی مەریوان مانیان گرت+وێنه
هەنگاو: کرێکارانی شارەوانیی مەریوان بە هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگانەیان، لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارەدا مانیان گرت.
١٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٢:٣١
هەنگاو: کرێکارانی شارەوانیی مەریوان بە هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگانەیان، لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارەدا مانیان گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئەمڕۆ شەمە (١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨) سەرجەم سپوورانی شارەوانیی مەریوان لەبەر دەم بینای شارەوانی مانگرتنیان راگەیاند.
یەکێک لە سپوورانی شارەوانیی مەریوان لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند، ماوەی ٩ مانگە هیچ مووچە و هەقدەستێکمان پێنەدراوە.
ئەو کرێکارە ئەوەشی خستەڕوو کە بەرپرسانی شارەوانی رایانگەیاندووە کە ئەگەر لەسەر مانگرتن بەردەوام بن نە تەنیا مووچە و هەقدەستەکانتان پێنادرێ، بەڵکوو لەسەر کاریش دەردەکرێن.
هەروەها گوتیشی کە زۆربەی ئەم کرێکارانە تاقە سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکەیانن و بە هۆی پێنەدرانی مووچەوە تووشی کێشە و سەختیی باری گوزەران هاتوون.