ئەرسەلان هیدایەتی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی و میدیایی کورد، یەکێکی دیکە لە چالاکنی مەدەنی شاری قوروە دەستبەسەر کرا.
١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٨:٥٥
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی و میدیایی کورد، یەکێکی دیکە لە چالاکنی مەدەنی شاری قوروە دەستبەسەر کرا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕۆژی شەممە (١٦ی پووشەڕێ ٢٠١٨ / ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، یەکێک لە چالاکە ناسراوەلانی شاری قوروە بە ناوی “ئەرسەلان هەدایەتی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە چارەنوسی ئەرسەلان لەبەردەست نیە.
ئەرسەلان هەدایەتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردو چالاکی مەدەنی و میدیایی هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاوت لە چالاکییە فەرهەنگی و میدیاییەکانی ناوچەی زاگرۆس نواندووە.