دەستبەسەر کراوانی کرماشان تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانیان خرایەپاڵ

هەنگاو: چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرماشان دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کر.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٢٨

 

هەنگاو: چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرماشان دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان، تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی خرایە پاڵیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان  تۆمەتی ” هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و هەوڵدان بۆ ئاژاوە نانەوە لە نێو نەتەوەکان“ی خستووەتە پاڵ ئەو چالاکە کوردانەی کە چەند ڕۆک پێش دەستبەسەر کراون.

شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە سوپای پاسداران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە “مستەفا باقری ئاشنا” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان، “سەید ئەردەشیر موسەوی” خەڵکی کرماشان، “مێهدی ئازادبەخت” خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، “بیژەن گەڕاوەند” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسبی” خەڵکی کرماشان کە هەموویان لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری “خوێندەوان” بوون و دەستبەسەریانیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ئەرسەلان هیدایەتی چالاکی مەدەنی خەلکی قوروە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

 

ئەو پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبیی ”خوێندەوان“ لە ئیلام کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ  لەو شارە بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڵوەشێندرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە