تێکهەڵچوونی چەکداری لەبۆکان هاتە ئاراوە و ٦ پاسدار کوژران و بریندار بوون
هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە ئاواییەکانی بۆکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.
هەنگاو: شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە ئاواییەکانی بۆکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” شەوی ڕابردوو شەممە (١٦ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٧ ژوئیەی ٢٠١٨) لە بەرزاییەکانی ئاوایی دەروێشانی بۆکان، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا لانیکەم ٤ ئەندامی سپای پاسداران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بۆکان گوازراونەتەوە و دوو کەسی دیکەش کوژراون و تەرمەکانیان ڕەوانەی ئورمیە کراوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تێکەڵچوونەکە لە نێوان یەکێک پێشمەرگەکانی حیزبێکی کوردستانی و سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
تا ئێستا هیچ کام لە حیزبە کوردستانییەکانبەرپرسیاریتی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە و سپای پاسدارانیش هیچ هەواڵێکی لەم بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.