دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی باشوور و باکووری کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە
هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوو دوایی ئەوەی سپای پاسدارانی ئێران کوردستانیان میلیتاریزە کردووە، دەستیان داوەتە ئازاری خەڵکی سنوور نشینی هە.
هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوو دوایی ئەوەی سپای پاسدارانی ئێران کوردستانیان میلیتاریزە کردووە، دەستیان داوەتە ئازاری خەڵکی سنوور نشینی هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچەی سیده‌كان هەشت شوانیان دەستگیر کردووە و هاوکات دەستیان بەسەر ٩٥٠ سه‌ر مه‌ڕ و ئاژەڵی ئەو هاووڵاتیانەدا گرتووە و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
بەپێێ هەواڵێکە هەواڵدەری باس‌نیوز بڵاوی کردووەتەوە ناسنامەی ئەم کەسانە بریتین لە (مامه‌ر خدر نیعمه‌ت، فه‌رهاد مه‌غدید نیعمه‌ت و كه‌ریم دینۆ ئیسماعیل)، دواتریش چه‌ند كه‌سێكی دیكه به‌دوایاندا چوون و ٥كهسی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی (عه‌یش خدر نیعمه‌ت، به‌سێ خدر نیعمه‌ت، مه‌غدید نیعمه‌ت، سه‌عید حه‌سه‌ن و باس سمایل) لە لایەن سپای پاسدارەنەوە دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی ئەسندەرەی ئورمیە چوار لاوی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەیان بوون دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو ٤ لاوە کوردە ”ئادەم دەمر، ڕەشاد سورن، حەبیب سورەت و بایرام سورن“ ڕاگەێندراوە کە خەڵکی گوندی ”گلیشمی“ باکووری کوردستانن.
ئەو هێزانە هەروەها دەستیان بەسەر ٩٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتییانەدا گرتووە.