چارەنووسی کاوە بابامورادی دوای سێ حەفتە نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە کە سێ حەوتوو لەمەو پێش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە نادیارە.
٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٣٠
هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە کە سێ حەوتوو لەمەو پێش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، چارەنووسی کاوە بابامورادی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە کە کۆتایی مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
کاوە باباموراد، مانگی ڕابردوو دوایی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵی ناوبراو دەستبەسەر و دوایی سێ حەوتوو سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو ٣٤ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.