لە دوو حەفتەدا ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون
هەنگاو: گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد پەرەی سەندووە و تەنیا لەماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی.
هەنگاو: گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد پەرەی سەندووە و تەنیا لەماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای مانگی ژوئیەی ٢٠١٨ (تەمووز) کە دەتاکتە ١٤ ڕۆژ، لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە، ١٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و کسێکیش بە تۆمەتی چالاکی میدیایی دەستبەسەر کراوە و ١٢ کەس لە دەستبەسەر کراوەکانیش لە مەڕدارەکانی باشوور و باکووری کوردستان بوون.
هەروەها، ٩ کەس لە دەستبەسەر کراوان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٩ کەس پارێزگای کرماشان، ٢ کەس خوراسانی ڕەزەوی، ٢ کەس خەڵکی ئیلام ، ٥ کەس خەڵکی سنە و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە و ٨ کەس خەڵکی باشووری کوردستان و ٤ کەسیش خەڵی باکووری کوردستان بوون.