کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

٧ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٠:٤٤

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، شەوی هەینی ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٥ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی «کەریم ئاوا» ی بانە بە ناوی سەعدی پیران ٣٥ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران لە سێ ڕێیانی «بۆین» و بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەعیدی پیران کردووە و چەند گوللە بەر سەری کەوتووە.

هەنگاو هەروەها زانیویەتی کە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

تەرمی سەعیدی پیران کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە