چارەنووسی ٤ بەندکراوی خەڵکی شنۆ نادیارە
هەنگاو: دوایی تێپەربوونی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کردنی چەند هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، چارەنووسیان نادیارە.
هەنگاو: دوایی تێپەربوونی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کردنی چەند هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی سەرەتای مانگی ژوئیەی شاری شنۆ بۆ دەستبەسەرگەیی سپای پاسدارانی شاری ئورمیە گوازراونەتەوە و یەکێکیان ئازاد کراوە.
هەواڵنێری “هەنگاو” لەمبارەوە ڕایگەیاند کە هەر یەک لە فەهیم نەورووزی، ئومید قادرسەکینە، فەرهاد عەبدووڵڵاپوور(برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە) و سابیر خەلیفە بۆ دەستبەسەرگەیی سپای پاسداران لە ئورمیە گوازراونەتەوە و سەڕەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دست نیە.
بە پێێ هەواڵی گەیشتوو، دڵشاد فەقێزادە کە لەگەڵ ئەم چوار کەسە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کرابوو دوایی چەند ڕۆژ ئازاد کراوە.