منداڵانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان وەکوو هێزی کار کەڵکیان لێ وەردەگیرێت + وێنەکان
هەنگاو: ئەو پەیمانکارانەی سەرقاڵی دروست کردنەوەی خانووبەرە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگایی کرماشانن و زۆربەیان سەربە سپایی پاسدارانن، لە منداڵانی .
هەنگاو: ئەو پەیمانکارانەی سەرقاڵی دروست کردنەوەی خانووبەرە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگایی کرماشانن و زۆربەیان سەربە سپایی پاسدارانن، لە منداڵانی ئەو ناوچە وەکوو کرێکار کەڵک وەر دەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، پەیمانکارانی سەربە سپایی پاسداران لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی کارەکانی تایبەت بە دروست کردنی خانووبەرە لە بەرانبەر پارەیەکی زۆر کەم منداڵانی ئەو ناوچەیە وەکوو کرێکار بە کار دێنن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرپێڵی زەهاو، ئەم پەیمانکارانە منداڵانی تەمەن ٩ تا ١٣ ساڵ، وەکوو کرێکار بەکار دینن.
بەکارهێنانی منداڵان وەکوو هێزی کار لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە سەرپێڵی زەهاو لە حالێکدایە کە دوایی تێپەربوونی ٨ مانگ لە بوومەلەرزەی ئەم ناوچانە، هیچ خزمەتگووزایەکی تایبەت بە منداڵان پێشکەشی خەڵکی ناوچەکە نەکراوە.