سێ هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەریان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستەوە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٤١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەریان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دەستبەسەریانیان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو سێ کەسەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛

١ـ سیروان ئەرغەوانی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕێ خوداکەرەم

٢ـ ئەمیر ڕەزایی تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی جەمیل

٣ـ فەرزاد سادقیان تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی حەبیب

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی ئەو کەسانە نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان و سەردانەکانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بەتایبەت ئیدارەی ئیتلاعات بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە