چالاکانی فەرهەنگی کرماشان هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون
هەنگاو: چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرماشان دوای تێپەربوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران و گواستنەوەیان
هەنگاو: چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرماشان دوای تێپەربوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران و گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان، هەر لەو بەندیخانە دەستبەسەرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، چوار کەس لە دەستبەسەرکراوەکانی ١٠ ڕۆژ پیشی پارێزگای کرماشان و لورستان بە ناوەکانی (موستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیر موسەوی، بیژەن گراوەند و شەهریار تەهماسبی) لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان دەستبەسەرن.
بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەبوایە ئەم چالاکانە ڕۆژی شەممە ٢٣ پووشپەڕ ئازاد بکرێن، بەڵام تا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ پووشپەڕ، لەبەندیخانە ڕاگیراون و تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران خراوەتە پاڵیان.
شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە سوپای پاسداران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە “مستەفا باقری ئاشنا” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان، “سەید ئەردەشیر موسەوی” خەڵکی کرماشان،“بیژەن گەڕاوەند” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسبی” خەڵکی کرماشان کە هەموویان لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری “خوێندەوان” بوون و دەستبەسەریانیان کردووە.
ئەم چوار کەسە هاوڕێ لەگەڵ مێهدی ئازاد بەخت دەستبەسەر کرابوون کە ناوبراو پاش دوو ڕۆژ ئازاد کراوە.
ئەو پێنج کەسە کەسە لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبیی ”خوێندەوان“ لە ئیلام کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ لەو شارە بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڵوەشێندرایەوە.