ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی کرمان گوازرایەوە
هەنگاو: ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد پاش چەند مانگ دواکەوتنی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، دواجار لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە.
هەنگاو: ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد پاش چەند مانگ دواکەوتنی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، دواجار لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی کرمان گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٥ی پووشپەڕی ٩٧ / ١٦ی ژوئیەی ٢٠١٨)، ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرایەوە.
ئەمیر پەیغامی ٨ی جۆزەردانی ٢٧١٧ هاوڕێ لەگەل دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی فارۆق شاروێرانی و تاهیر خورشیدی کە ڕۆژی ١٠ی جۆزەردان دەستبەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە پەروەندەیەکی هاوبەشدا حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەو سێ هاووڵاتییە کورد ڕۆژی سیشەممە ڕێکەوتی (١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٧ / ٥ی دێسامبری ٢٠١٧) لەلایەن دادگای سەربازی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرمان بە سەریاندا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حوکمە، تاهیر ٧ ساڵ و ئەمیر و فارۆق هەر کامەیان ٤ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری کرمانیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە (٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٧/ ٢٢ی ژانویەی ٢٠١٨)، تاهیر خۆرشیدی و فارۆق شاروێرانی بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرانەوە، بەڵام ئەمیر پەیغامی بە هۆی نەخۆشی و ناجێگیر بوونی باری تەندروستی حوکمەکەی جێبەجێ نەکرابوو.