قاسم ئابستە بەندکراوی مەزهەبیی کورد مانی لەخواردن گرت

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بەهۆی رێگری کران لە ناردن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی .

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بەهۆی رێگری کران لە ناردن بۆ  نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، مانی لەخواردن گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید قاسم ئابستە بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە رۆژی سێ شەمە (۲٦ی پووشپەڕیی ٢٧١٨ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، بە هۆی پێڕانەگەیشتنی دەرمانی و پزیشکییەوە دەستی بە مانگرتن کرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەجەوە، قاسم ئابستە ماوەیەکە تووشی شێرپەنجەی تیرۆئید بووە و تەندروستیی ناوبراو بەتەواوەتی لەژێر مەترسیدایە، بەشێوەیەک کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان ئەگەری خنکان ومردنی ناوبراو لەئارادایە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە خۆیان لە دەرمان کردن و ناردنە  دەرەوەی بواردووە.

قاسم ئابستە رایگەیاندووە: "تەندروستیی من لە ئەستۆی بەرپرسانی بەندیخانە وەک غوڵامڕەزا زیائی و رۆستەمی دادوەری بەندیخانەیە و ئەم رێگری کردنە لە چارەسەرییەش بە واتای لەسێدارەدانی نەرمە".

قاسم ئابستە مانگی رێبەندانی ۱۳۸۸ی هەتاوی دەستبەسەر کرا و مانگی جۆزەردانی ۱۳۹٥ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکاندا بە سێدارە حوکم درا.

حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراو ساڵی ۱۳۹٦ لەلایەن دیوانی باڵاوە  هەوڵوەشایەو و هەنووکە ناوبراوە ماەی ۹ ساڵە لە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە