باوک و کوڕێکی بۆکانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر کرد و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەستدا نیە.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٢:١٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر کرد و هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەستدا نیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٢٣ی پووشپەر ٢٧١٨/ ١٤ی ژوئیە ٢٠١٨)، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان کە باوک و کوڕ بوون، دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە دەستبەسەرکراوەی( کەریم سیدزادە و شەهرام سەیدزادە) ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برای سەید کەریم کادری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بووە و هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنیان بۆ ئەو بابەتەدەگەڕێتەوە.

دوایی تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو باوک و کوڕە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەیان، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان نیە.

ئەو دوو کەسە لە چالاکیە مەدەنیەکانی شاری بۆکان، بۆ نموونە کۆکرنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی کۆبانێ و هەروەها خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان، بەشداری چالاکانەیان هەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە