ئەنوەر عەرەب بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: ئەنوەر عەرەب شاعر و نووسەری بۆکانی پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەرکران، بە دانانی مارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٤٠

 

هەنگاو: ئەنوەر عەرەب شاعر و نووسەری بۆکانی پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەرکران، بە دانانی مارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، ئەنوەر عەرەب، شاعر و نووسەری چالاکی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و لەب تۆب، کە لەکاتی دەستبەسەر کردنیدا دەستی بەسەردا گیرابوو، پێی نەدراوەتەوە و هێشتا لەلای هێزە ئەمنییەکان ڕاگیراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە (١٢ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای ئەوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵیان دەستبەسەر کرابوو.

ئەنوە عەرەب گەنجیکی ٣٣ ساڵانە و هاوکات ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری بۆکان بووە و بەرهەمێکیشی چاپ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە