دەست بە سەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە و سەقز

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی سنە و سەقز لە لایەن ناوەندە.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:١٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی سنە و سەقز لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٧ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ١٨ی ژوئیەی ٢٠١٨)،  هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”سەعدوون خەلیلی“ کوڕی بەهائەدین دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەعدوون خەلیلی دانیشتووی گەڕەکی کەریم ئاوای سەقز بووە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەک‌شەمە (٢٣ی پووشپەڕ/١٤ی ژوئەن) هاووڵاتییه‌کی خەڵکی سنە بەناو عەلی ئەڵڵاوەیسی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد.

ئەو هاوولاتییه تەمەنی ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی کوڕ کوڕە سەربە شاری سنه بووە و دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە. ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوی میلاد ساعد پەنا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە