بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکانی سپا لە مەریوان، ١٩ کوژراو و بریندار + ناوەکان
هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە سنوورەکانی مەریوان ڕووی دا.
هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە سنوورەکانی مەریوان ڕووی دا.
بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” لەو شەر و تێکهەڵچوونە ١١ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار کراون کە ٣ کەسیان خەڵکی شاری قوروەن و ٨ کەسیشیان خەڵکی مەریوانن.
ئەو تێکهەڵچوونە لە کاتژمێر ٢ تا ٤ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ( ٣٠ پووشپەر ٢٧١٨/ ٢١ ژوئیە ٢٠١٨) لە دەورووبەری دەرێ و نەشکاش ڕووی داوە.
تا ئێستا هیچ حیزبێک بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوو گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەریوان لەگەڵ سپای پاسداران شەر و تێکهەڵچوونیان هەبووە. بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە پژاک ئەو هێرشەی ئەنجام داوە.
دوایی ئەم تێکهەڵچوونە، شاری مەریوان بە شێوەیەکی چڕ میلیتاریزە کراوە کوژرا و بریندارەکان سپای پاسداران بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی گوازراونەتەوە. لە ئێستا کۆپتەرەکانی سپا بە ئاسمانی شاری مەریوان دەسووڕێنەوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هێزە کوردییە بە چەکی قورسی ئار پی جی هێرشێ کردووەتە سەر پایەگایی ئاوایی دەرێ و خەساری زۆری پێگەیشتووە.
میدیا حکوومەتییەکانی ئێران هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێکیان لە سەر ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەکردووەتەوە.
ناسنامەی کوژراوەکان کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ مێحراب عەبدی خەڵکی قوروە
٢ـ ئارەش ڕەزایی خەڵکی قوروە
٣ـ ئارمان فەیزی خەڵکی مەریوان
٤ـ ئیبراهیم حەزرتی خەڵکی مەریوان
٥ـ قانێع کەرەم وەیسە
٦ـ فەرزاد ڕەحیمی
٧ـ عەبدولرەحمان خالیدی
٨ـ شادمان مورادی
٩ـ بورهان موعین پوور
١٠ـ تالیب محەموودی
١١ـ ئیرەج رەحیمی نیا