داخرانی کوشتارگەی ئەیوان بێکاربوونی زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار کوردی لێکەوتەوە

هەنگاو: لە ئەنجامی داخرانی کوشتارگەی مریشکی شاری ئەیوان لە پارێزگەی ئیلام، زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بێکار کران.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٤٧

 

هەنگاو: لە ئەنجامی داخرانی کوشتارگەی مریشکی شاری ئەیوان لە پارێزگەی ئیلام، زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بێکار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، داخرانی کوشتارگەی "سپید مرغ"ی شاری ئەیوان، کە لە ساڵی ١٣٨٤ـەوە چالاک بوو، بە شێوەی راستەخۆ بێکاری ٧٤ کرێكاری ئەو کوشتارگەیە و هەروەها بێکاریی ١٥٠ کەسی دیکەش بەشێوەی ناراستەوخۆ لێکەوتەوە.

خاوەنی ئەو کوشتارگەیە هۆکاری داخرانەکەی ماڵیاتی زۆر، بێ توانایی لە مەر دابین کردنی مووچە و هەقدەستی کرێکاران و هەروەها گرانبوونی کەلوپەل گەڕاندۆتەوە.

پارێزگەی ئیلام یەکێک لە بێکارترین پارێزگەکان لە ئاستی ئێران دادەندرێت کە هەموو ساڵێ یەکێک لە بێکارترین پارێزگەکان دەستنیشان دەکرێ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە