چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری دوای دەستبەسەر کرانی نادیارە

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سنە ماوەی سێ هەفتەیە دەستبەسەر کراوە.

٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٠٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سنە ماوەی سێ هەفتەیە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ هەفتە پێش، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئەرەستوو مورادی” و دەستبەسەریان کردووە.

ئەرەستوو مورادی، یەکێک لە چالاکی کرێکاری و دانیشتووی ئاوایی سەرهۆیە، سەر بە شاری سنەیەکە دوای دەستبەسەر کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی مورادی، ئەم بنەماڵە تا ئێستا نەیاتوانیوە چاوایان بە کوڕەکەیان بکەوێت و یان پەیوەندی پێوە بکەن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە