چوار چالاکی فەرهەنگی کرماشانی بە بێ بەشداریی خۆیان دادگایی کران

هەنگاو: دانیشتنی دادگای چالاکانی فەرهەنگی دەستبەسەر کراوی کرماشان کە سێ حەفتە پێش ئێستا دەستبەسەر کراون، بە بێ بەشداریی خۆیان بەڕێوە چوو.

٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٠٥

 

هەنگاو: دانیشتنی دادگای چالاکانی فەرهەنگی دەستبەسەر کراوی کرماشان کە سێ حەفتە پێش ئێستا دەستبەسەر کراون، بە بێ بەشداریی خۆیان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵ گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، دانیشنی دادگای چوار چالاکی فەرهەنگی بە بێ بەشداریی خۆیان لە لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوە چوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”بازپورس یاری لەو دانیشطنەدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر داواکاری گشتی ڕەزامەندی نیشان بدات، یەکشەممەی داهاتوو ئەو چوار کەسە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد دەکرێن.

شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە سوپای پاسداران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە “مستەفا باقری ئاشنا” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان، “سەید ئەردەشیر موسەوی” خەڵکی کرماشان،“بیژەن گەڕاوەند” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسبی” خەڵکی کرماشان کە هەموویان لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری “خوێندەوان” بوون و دەستبەسەریانیان کردووە.

ئەم چوار کەسە هاوڕێ لەگەڵ مێهدی ئازاد بەخت دەستبەسەر کرابوون کە ناوبراو پاش دوو ڕۆژ ئازاد کراوە.

ئەو پێنج کەسە کەسە لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبیی ”خوێندەوان“ لە ئیلام کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ  لەو شارە بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڵوەشێندرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە