بۆکان/ ڕێگری کراوە بەندکراوێک بەشداری سەرەخۆشیی کوڕەکەی بکات

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە دوو ساڵە لە بەندیخانەیە، سەرباری ئەوەی کوڕە ٦ ساڵانەکەی گیانی لە دەست داوە، بەرپرسانی بەندیخان

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٢:١٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە دوو ساڵە لە بەندیخانەیە، سەرباری ئەوەی کوڕە ٦ ساڵانەکەی گیانی لە دەست داوە، بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنیان نەداوە کە بەشداریی سەرەخۆشی کوڕەکەی بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی خالید هیدایەت دووست تەمەن ٤٢ ساڵ ماوەی دوو ساڵە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە، سەرباری ئەوەی کە فەرهام هیدایەت دووست کوڕی تەمەن ٦ ساڵی خالید ٦ مانگ پێش لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی بۆکان هەتا ئێستاش مافی مرەخەسییان بەو بەندکراوە نەداوە و تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و ناشتنی ڕۆڵەکەشی بەشداری بکات.

خالید هیدایەت دووست ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٦ی فێبریوەری ٢٠٢٠) بە تۆمەتی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ دەستبەسەر کراوە و دادگا و بەرپرسانی بەندیخانەی بۆکان داوای بارمتەی چەند ملیاری دەکەن بۆ ئازاد ناوبراو، کە هەتا ئێستا ئەو بڕە پارەیە دابین نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە