سێ بەندکراوی تەنگیسەری هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراون
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سنە، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراون.
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سنە، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر بە ناوەکانی سیروان ئەرغەوانی، ئەمیر ڕەزایی و فەرزاد سادقیان، ئەو سێ کەسە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانی ئەو سێ کەسە، ئەوان هێشتان نەیانتوانیوە ڕۆڵەکانیان ببینن و یان خود پەیوەندییان پێوە بکەن و هەر ئەمش نیگرانی لای ئەو بنەماڵانە دروست کردووە.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕؤژی شەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار پێشتر بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراون.