چارەنووسی سێ دەستبەسەر کراوی مەریوانی ناڕوونە

هەنگاو: لە چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی مەریوان کە دوو حەفتە لەمەو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو ش.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: لە چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی مەریوان کە دوو حەفتە لەمەو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نیە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، دوایی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی مەریوانی بە ناوی عەتا فەتاحی کوری محەممەد و خەڵکی ئاوایی سەردۆش، وریا فەرەجی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی نێ و هۆشیار کەسرایی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی نێ، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی یاگادار، سەرەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم سێ چالاکە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک و وڵامێک لە لایەن ئیتلاعاتە بە بنەماڵەی ئەو سێ کەسە نەدراوەتەوە.

ئەو سێ هاووڵاتیە ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕ ٢٧١٨/ ١١ ژوئیە ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە