لەشاری سنە ژنێکی دیکە دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سنە، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی چالاکی سیاسی، دەستبەسەر کرابوو، ئازاد بووە.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:١٢

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سنە، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی چالاکی سیاسی، دەستبەسەر کرابوو، ئازاد بووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو” کۆتایی مانگی پووشپەڕ ئەمسال چەند هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کران کە یەکێکیان ژن بوو، بەڵام هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئەو ژنەلە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەو بارەوە ڕایگەیاند، رۆژی هەینی (٢٢ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١٣ ژوئیەی ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەشاری سنە ژنێکیان بە ناوی فەریبا خەرامیدە لەگەڵ ٥ کەسی دیکە دەستبەسەر کردبوو.

ئەم شەش هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران و بەشداری لە کەمپەینی نا بۆ سێدارەی رامین حوسەین پەناهی دەستبەسەر کربوون.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند کە ئەو دەستبسەرکراوانە، یەک هەفتە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ئەسکەنجە دراون و دواتر بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازراونەتەەوە.

ئەو شەشە هاووڵاتیە بە ناوەکانی (موحسین حوسەین پەناهی، سۆرش کەرەمی، فەردین مەولودی، عەلی ئەڵاوەیسی، موحەممەد سینگاب و زیبا خەرامیدە هاوژینی موحەممەد) دوایی دوو هەفتە و بە بارمتەی ٦٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانە  بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە