چارەنووس شەهاب حوسێن پەناهی پاش ٧٠ ڕۆژ نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە بیبینن.

٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٠:٣٩

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە بیبینن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ”شەهاب حوسێن پەناهی“ ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی نەیاتنوانیوە کە چاویان پێ بکەوێت.

شەهاب حوسێن پەناهی کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی نایسەری سنە، سەرەتای مانگی جۆزەردان لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە ڕفێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی بە هەواڵێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند، کە ناوبراو ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارە ئیتلاعات ڕاگیراوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستا و پاش ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئیزنی نەداوە کە بنەماڵەکەی چاویان پێ بکەوێت و ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە