ئەرسەلان هیدایەتی پاش سێ حەفتە دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری قوروە کە سێ حەفتە پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەروا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٩:٢٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری قوروە کە سێ حەفتە پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەروا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەڕای تێپەڕینی سی حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنی و میدیایی خەڵکی قوروە، ناوبراو هێشتا چارەنووسی نادیارە و دادگا تەنانەت بە مەرجی دانانی بارمتەش ئیزنی ئازادی کاتی بە ناوبراو نادات.

ئەرسەلان هیدایەتی ڕۆژی یەکشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٨ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی ئەرسەلان هەڵیان کوتابووە سەر ماڵ باوکی ناوبراو و دەستیان بەسەر کەرەستە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.

ئەرسەلان هەدایەتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردو چالاکی مەدەنی و میدیایی هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاوت لە چالاکییە فەرهەنگی و میدیاییەکانی ناوچەی زاگرۆس نواندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە