محەمەد پەتایشی لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار گوازرایەوە

هەنگاو: محەمەد پەتایشی پاش ٤ مانگ لە دەستبەسەر کران لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشار گوازرایەوە.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٣٦

 

هەنگاو: محەمەد پەتایشی پاش ٤ مانگ لە دەستبەسەر کران لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٩ی گەلاوێژی ١٧١٨/ ٣١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، محەمەد پەتایشی، چالاکی سیاسی خەڵکی پیرانشار، لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشار گوازرایەوە.

گوازرانەوەی ناوبراو بۆ پیرانشار لە کاتێکدایە کە بنەماڵەکی بڕیار بوو ئەمڕۆ بە مەبستی چاوپێکەوتنی ناوبراو سەردانی بەندیخانەی ئورمیە بکەن.

محەمەد پەتایشی تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ڕەشەممە ٢٧١٧ / ٢٧ی فوریە ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و دوای سێمانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی پیرانشار و ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد پەتایشی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کروە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە