هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە لەگڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخان.

١٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٨:١٦

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە لەگڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندیخانەیە و دەسیان کرد بە پشکنین و ئەزیەت و ئازاری بەندکراوەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. کاتژمێر ٧ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ( ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئۆگۆستی ٢٠١٨)، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە لەگەڵ ٥٠ سەربازی بەندیخانە هەلیان کوتایە سەر بەندی ١٢ی بەندیخانەکە کە تایبەتە بە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند لە دوای ئەو هێرشە ب ماوەی ٢ کاتژمێر بەندکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ ژووری هەوا خۆری و سەربازەکانیش دەستیان کردووە بە پشکنینی کەرەستە تایبەتییەکانی بەندکراوەکان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو هێزانە دەستان بەسەر دەستنووس و هەروەها پارەی بەندکراوەکاندا گرتووە .

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە