پەیمان عەبدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی مەریوان، دوایی سێ حەفتە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:١٠

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی مەریوان، دوایی سێ حەفتە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨، ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) پەیمان عەبدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی مەریوان، دوایی سێ حەفتە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، پەیمان عەبدی بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن  تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

پەیمان عەبدی ناسراو بە “هاوار” ڕۆژی هەینی (٢٢ پووشپەڕ ٢٨١٧) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە