نامیق دڵدڵ لە بەندیخانەی ڕاجایی شار مانی لەخواردن گرت

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە بەندکراوە مەزهەبی کوردەکان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوە بۆ.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٠٦

 

هەنگاو:یەکێکی دیکە لە بەندکراوە مەزهەبی کوردەکان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وڵام نەدانەوە بۆ داواکاریەکانی، مانی لە خواردن گرت.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، نامیق دڵدڵ، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی رەجایی شاری ڕاگیراوە، لە ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١ی ئاگۆست ٢٠١٨) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی بەندیخانە بە نیسبەت دەرمان و پێداویستیە دەرمانیەکانی خۆی و بەندکراوانی دیکەی سیاسی و مەزهەبی سونە لەو بەندیخانەوە، مانی لە خواردن گرت.

ئەو بەندکراوە بۆکانیە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ دەستبەسەر و لە لایەن دادگای بەراییەوە بە ١٠ ساڵ بەندکران حوکم درا، دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ ساڵ کەم کرایەوە.

ناوبراو پێشتر لە ١٢ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەستبەسەر و بە سێ ساڵ و سێ مانگ بەندکران حوکم درابوو.

نامیق دڵدڵ، لە حالێکدا بۆ جاری دوهەم لە بەهاری ١٣٨٩ دەستبەسەر کرا کە تەنیا ٥ مانگ لە ئازادییەکەی تێپەڕی بوو.

لەلایەکی دیکەوە سەید قاسم ئابستە، یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شار، ماوەی ١٧ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە