ئیتلاعاتی ڕوانسەر پیرەمێردێکی تەمەن ٦٠ سالی بانگهێشت و بێ ڕێزییان پێکردووە

هەنگاو:ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستیان داوەتە بانکهێشت و بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و.

١١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٥٨

 

هەنگاو:ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستیان داوەتە بانکهێشت  و بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەو شارە کە دەرەوەی ئێران دەژین.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ١ی ئاگۆست٢٠١٨) ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر، باوکی چالاکێکی سیاسی بە ناوی خالد سەفەری یان بانگهێشت کردووە و دووایی لێکۆڵینەوە، بێ ڕێزیان پێ کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر، باقر سەفەری، تەمەن ٦٠ ساڵیان بانگێشت و وێڕای بێڕێزی پێکرد  داویانەتە بەر لێدان و کوتان. ناوبراو بۆ ئەمڕۆژ بانگهێشتی ئەو ئیدارە کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٩ی گەلاوێژ ٢١٧٨) ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری روانسەر، هاووڵاتیەکی بە ناوی “پەیمان نەزەری” کە براکەی لە وڵاتی ئاڵمان پەنابەرە، بانکهێشت و بۆ ماوەی چوار کاتژمیر لێکۆڵینەوەیان لێ کردووە.

لە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر، پیاوێکی ٦٠ ساڵان بە ناوی محەممە مروەتی بانگهێشت کردبوو.

محەممەد مروەتی، خەڵکی جوانرۆیە و ساڵانێک لە روانسەر نیشتەجی بووە، ناوبراو یەکێک لە کورەکانی لە دەرەوەی وڵات دەژی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە