‎دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ١٠ لاوی کورد لە مەریوان

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان زیاتر لە ۱٠ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە کوردیی

١١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٠:٣٠

 

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان زیاتر لە ۱٠ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی رابردوودا زیاتر لە ۱٠ هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گوندەکانی دەرێ، شێخەکوێرە، گوێزە کوێرە و چۆڕ و نەنەیان لە شاری مەریوان قۆڵبەست کردووە.

هەتا ئێستا ناوی سێ کەس لەو گیراوانە بەناوەکانی "عوسمان دڵاوێز " و "محەمەد کەرەمی" خەڵکی گوێزە کوێرە و "ئەکبەر سەمەدی" خەڵکی ناوشاری مەریوان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

هەتا ئێستا ناوی گیراوانی دیکەی چەند رۆژی رابردووی مەریوان روون نەبۆتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو کەسانە پاش تێکهەڵچوونی چەکداریی نێوان سپای پاسداران و باڵی سەربازی کۆدار لە گوندی دەرێ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە