بەندکراوێکی مەهابادی بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشكییەوە گیانی لە دەستدا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لەبەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢١:٥٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە لەبەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بەندیخانە و هەروەها پێڕانەگیشتنی پززیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو بەندیخانەی ئورمیەوە ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردەی ”مەلوود وەنەوشە“ خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە هۆی نەخۆشی لە بەشی ڕیخۆڵەی پێویست بوو بگوازرێتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە نەک ئیزنیان نەداوە، بەڵکوو ناوبراو ئەمڕۆ بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە لەلایەن کادری دەرمانی بەندیخانە گیانی لە دەست داوە.

مەلوود وەنەوشە لە چوارساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ڕاگیراوە و نزیک ٤ مانگ پێش ئێستا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی گواستنەوەی مەشروب دەستبەسەر کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێرانەگییشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە