کاسبکارێکی کورد پێش دەستبەسەرکرانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا + وێنە

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بەتەمابوون دەستبەسەری بکەن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:٠٦

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بەتەمابوون دەستبەسەری بکەن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، کاسبکارێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”بەرزان ئەلیاسی“ کوڕی قادر، لە ڕێگای بەکارهێنانی چەقۆوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە بەرزان کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان بەتەمابوون دەستبەسەری بکەن، چەقۆی لەملی خۆی داوە و بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

بەرزان کاسبکار و دانیشتووی گوندی ”ئەلیاسی مەحموود نادر“ سەر بە شاری سەپێڵی زەهاوە بووە کە ماوەیەک پیش دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بەرزان ئەلیاسی دوای ئەوەی کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بکەن، خۆی کوشتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە