چارەنووسی سۆران ئەحمەدی پاش سێ حەفتە نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٢٨

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەڕای تێپەڕێنی زیاتر لە سێ حەفتە بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی سۆران ئەحمەدی، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و هچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.

سۆران ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی پاوە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو پاش سێ حەفتە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە سۆران ٨ ساڵ پێشیش دەستبەسەر کراوە و بە هۆی کەم تەمەن بوونیەوە لە بەندیخانە تووشی نەخۆشیی “فێ” بووە  و بە هۆی ئەوەی کە دەرمانەکانی پێ نیە، ئێستا تەندروستی لە مەترسیدایە.

سۆران ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوود هاوڕێ لەگەڵ براکەی و سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو کە پاش ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

فەرید ئەحمەدی برای سۆران دوای دەستبەسەر کران حوکمی ١٠ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە بەهاری ئەمساڵ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە