دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کران
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوو هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
١٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٠:٤٢
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوو هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی کورش عەزیزی و یوسێف ئەحمەدی ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.