چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی نێ نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی نێ دوای سێ حەفتە لە دەستبەسەرکران، هێشتا ناڕوونە.
١٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٨
هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی نێ دوای سێ حەفتە لە دەستبەسەرکران، هێشتا ناڕوونە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوای تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی نێ، هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
ئەو دوو هاووڵاتیە بە ناوی (وریا فەرەجی) تەمەن ٣١ ساڵ و (هووشیار کەسرایی) تەمەن ٤١ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەڕەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو کەسە، تا ئێستا ناوەندە ئەمنیتەکانی ئێران، هیچ وڵامێکیان پێیان نەداوەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.
ئەو دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.