گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنێک و کوڕێک لە مەهاباد + وێنە
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمی ژنێک و کوڕێکی کورد، دۆزرایەوە.
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمی ژنێک و کوڕێکی کورد، دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ١٧ ئاوریلی ٢٠١٨)،، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ماڵی باوکیی کوڕەکە دۆزرانەوە.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە مەهابادەوە ناسنامەی ئەم دوو کەسەی فریشتە لەجە کچی جەماڵ و پوویا حەیدەری کوڕی مەحموود ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند: " تەرمی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لەحاڵێکدا کە بە خنکاوی دۆزراوەتەوە کە لە حەمامی ماڵی باوکیی پوویادا بوون .
مامی پویا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا وێڕای پشتڕاستکردنەویە ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە “هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم دوو کەسە بە دەست خنکێندراون یان وەکوو بەهۆی گازگرتووییەوە بووە.”
تەرمی ئەم ژن و کوڕە دوای ٢ ڕۆژ دراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان و ئەسپەردەی خاک کراون.
هەنگاو دواتر زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئەم گیانلەدەستدانە گوماناوییە بڵاو دەکاتەوە.