سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی پاوە، مەریوان و سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢١:٥٠

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی پاوە، مەریوان و سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) عەتا فەتاحی کوری محەممەد و خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوان، دوایی ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتیە رۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨/ ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو، سۆران ئەحمەدی هاووڵاتی خەڵکی پاوە کە لە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، دوایی ٢٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها، حوسەین ئەحمەدی نیاز، پارێزەری کورد، ئەمڕۆ دوایی ئەوەی بۆ بەدواداچوونی پەروەندەی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە، رامین حوسەین پەناهی، سەردانی دادگایی شۆرشی شاری سنەی کردبوو، دەستبەسەر و دوایی چەند کاتژمێر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە