ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردووی شنۆ گەیشتە ٤ کەس
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتیی کورد و دەستبەسەریانیان کردووە.
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتیی کورد و دەستبەسەریانیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی یوسێف ئەحمەدی و کورش عەزیزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، دوو کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.
هەواڵنێری هەنگاو لەشاری شنۆ ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”مەقدیر محەمەدزادە“ خەڵکی سینگان و ”ئەبووبەکر میناپاک“ خەڵکی گوندی سەوجە ڕاگەیاندووە.
ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی یوسێف ئەحمەدی خەڵکی تاچیناوێ و کورش عەزیزی خەڵکی قەرەسەقەل و دانیشتووی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراون و لەوێش ڕاگیراون.