دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتی لە شاری شنۆ

هەنگاو: هاووڵاتیەکی دیکەیی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتەش لە ماوەی رۆژانی.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی دیکەیی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتەش لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٦ هاووڵاتی کورد لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (١٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی کامیل ئەحمەدی و دەستبەسەریان کردووە.

کامیل ئەحمەدی کوری حاجی مەحموود، دانیشتووی ئاوایی حەسەن نورانی شنۆیە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، ٤ هاووڵاتی دیکە بە ناوی مقدیر محەممەدزادە، خەڵکی ئاوایی سینگان، ئەبووبەکر میناپاک، خەڵکی ئاوایی سوجە، یوسف ئەحمەدی خەڵکی تاچین ئاوێ و کورش عەزیزی، خەڵکی قەرەسەقل و دانیشتووی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کران.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، دانیشتویەکی دیکەی ئاوایی سینگان بە ناوی (تەیب بامروت) دەستبەسەر کراوە بوو کە هەتا ئەمڕۆ هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی میدیایی نەبوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکراوان ئەمڕۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە