محەمەد ئەمین ئاگووشی پاش ١٠ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

هەنگاو:محەمەد ئەمین ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لەبەندیخانە ئازاد بوو.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:١١

 

هەنگاو:محەمەد ئەمین ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لەبەندیخانە ئازاد بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، محەممەد ئەمین ئاگووشی، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار دوایی ١٠ ساڵ بەندکران و کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی، لەبەندیخانەی ناوەندیی تەورێز ئازاد کرا.

محەممەد ئەمین ئاگووشی لە ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و بە تۆمەتی دژایەتی خودا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم حوکمە لە ساڵی ١٣٨٩ بۆ ١٠ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە و حوکمەکەی گۆڕدرا.

ناوبراو لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی ئورمیە، زاهیدان و تەورێز ماوەی بەندکرانەکەی تێپەر کردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە