ئارمان غەفووری ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی کورد دەستبەسەر کرا
هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
١٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:٠٩
هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان حەفتەی ڕابردوو ئارمان غەفووری، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە بە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٦ هاووڵاتیی مەریوانی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.