دادگای سنە سێ چالاکی کرێکاری لەو تۆمەتانەی خرابوویە پاڵیان بێ بەری کرد

هەنگاو: سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە کە ڕۆژی شەممە دادگایی کرابوون، لەو تۆمەتەی کە خرابوویە پاڵیان بێ بەری بوون.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٨:٢٥

 

هەنگاو: سێ چالاکی  کرێکاری خەڵکی سنە کە ڕۆژی شەممە دادگایی کرابوون، لەو تۆمەتەی کە خرابوویە پاڵیان بێ بەری بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە حوکمی بێ تاوان بوونی سێ چالاکی کرێکاری بەناوەکانی جەمیل شەهابی، ئارمین شەریفە و یەدی سەمەدی پێیان ڕاگەیاند.

دادوەر بە هۆی بە هۆی بەڵگەمەند نەبوونی ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵ ئەو سێ چالاکە کوردە بێ بەری بوونی هەر سێ کەسەکەیانی لەو تۆمەتانە ڕاگەیاندووە.

ئەو سێ چالاکە ڕۆژی شەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١ی مەی ٢٠١٨) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کران و پاش یەک حەفتە بە شێوەی کاتی و تاکاتی بەڕێوەچوونی دانێشتنی دادگا ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە