مەریوان ـ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دوو کەس لە حەفتەیەکدا خۆیان کوشتووە

هەنگاو: ژنێک لە مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:٤٢

 

هەنگاو: ژنێک لە مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی (٣١ی خاکەلێوە / ٢٠ ئاوریل)، ژنێکی کورد لە مەریوان خۆی هەڵواسیوە.

ئەم ژنە کە ناسنامەی “پاییزە ئیبراهیمی” ڕاگەیەندراوە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستی داوەتە خوکوژی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ خاکەلێوە، کوڕێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی مەریوان بە ناوی دارا محەممەدی کوڕی ئەبووبەکر لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە