جێگیر بوونی زیاتر لە ١٢٠٠ هێزی تایبەتی سپای پاسداران لە مەریوان

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەدان کەس لە هێزە تایبەتییەکانی سپای پاسداران لە مەریوان و دەورووبەری جێگیر بوون.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:١٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەدان کەس لە هێزە تایبەتییەکانی سپای پاسداران لە مەریوان و دەورووبەری جێگیر بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی ئێرانەوە، زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی دیکە لە هێزە تایبەتییەکانی سپای پاسداران لە شاری مەریوان و دەورووبەری جێگیر کراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: ”لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٢١ کەس لە هێزە تایبەتییەکانی سپای سابرین کە بە (فیداییەکانی ڕێبەر) ناسراون، بەشێوەیەکی نهێنی لە مەریوان جێگیر بوون.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە سەرەڕای ئەو هێزانە، ٦٨٠ کەس لە هێزەکانی گوردانی حەمزەی ئورمیە و ٤٨٠ کەسیش لە سنەوە ڕەوانەی مەریوان کراون و لەو شارە جێگیر بوون.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، لەو ڕووەوە کە سپای سابرین ١٨ ساڵ پێش بە مەبستی  جێبەجێ کردنی پێئەسپێردراوە تایبەتییەکانی سپای پاسداران دامەزراوە و بە سەرنجدان بە هەڕەشەکانی بەرپرسانی سپای پاسداران، کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی لێدانی بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانیان کردووە، ئەو ئەگەرە لەئارادایە کە خەریکی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەیەکی سەربازی دژ بە حیزبە کوردستانییەکان بن.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەماوەی دوو حەفتووی ڕابردوودا لەشاری مەریوان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری و لانیکەم ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە و تۆپخانەکای سپای پاسدارانیش ڕۆژانە کوێستانەکانی دەورووبەری مەریوان و سەوڵاوا دکەنە ئامانج.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە