دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢١:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٩ی مارسی ٢٠٢٢) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کەسێکیان بە ناوی بەهمەن چێشتە تەمەن ٤٨ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار و لە پێش بینای ئیدارەی بەرگری شارستانی بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەی دادوەری و یاسایی بەهمەن چێشتەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوتەوە پاڵ بەهمەن چێشتە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

بەهمەن چێشتە کاسبکار، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە